هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له گه‌ڕی یه‌كه‌می گڕوپی چواره‌می پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا، به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی جۆرجیای میوانداری برده‌وه
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوشه‌شدا، یاریزان ستیڤن زوبێر گۆڵێكی بۆ سویسرا تۆماركرد، سویسریه‌كان هه‌ر به‌م گۆڵه نه‌وه‌ستان و له خوله‌كی هه‌شتادا، یاریزان دێنیس زه‌كه‌ریا گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش سویسرا سێ خاڵی له ده‌ستپێكی كاروانی خۆی له پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆ مسۆگه‌ركردو له دووه‌م یاریشیدا له پاڵاوتنه‌كان سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕووبه‌ڕووی دانیماركی میوانی ده‌بێته‌وه -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.