له میانی یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی شه‌شه‌می پالاوتنه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2020 ، هه‌لبژاده‌ی ئیسپانیا میوانداری نه‌رویجی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای مێستایا له ڤالنسیا به‌رێوه چوو، له خوله‌كی شازده یاریزان رۆدریگۆ مۆرینۆ گۆلی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی لارۆخای تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌م هه‌لبژارده‌ی نه‌رویج بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه ده‌ستی به‌یاری كردن كرد‌و له خوله‌كی شه‌ستو پێنج ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هه‌ژمار كردن و یاریزان جۆشوا كینگ گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ نه‌رویج تۆمار كرد ، له خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك سێرجیۆ رامۆس كابتنی هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا سوودی له لێدانێكی سزا وه‌رگرت و گۆلی دووه‌می تۆمار كرد.
یاریش به‌م ئه‌نجامه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا كۆتایی پێ هات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.