له یاریه‌كانی پاڵاوتنه‌كانى جامی نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپا له كۆمه‌له‌ی حه‌وته‌م هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا له‌ناو یاریگاو له‌به‌رده‌م هانده‌رانی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی فینله‌ندا تۆمار كرد
.یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای فریۆلی به‌رێوه چوو ، له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی حه‌وت نیكۆلا بارێلا گۆلی یه‌كه‌می میوانداری تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به‌م گۆله له سوودی هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا ته‌و‌او بوو
له گێمی دووه‌میش فشاره‌كانی خانه‌خوێ درێژه‌یان هه‌بوو به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی گۆلی دیكه‌و دلنیایی سه‌ركه‌وتن له خوله‌كی حه‌فتاو چوار یاریزان مۆیس كین گۆلی دووه‌می بۆ لازۆری تۆمار كرد .
یاریش به دوو گۆلی خاوین له سوودی هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا كۆتایی پێ هات و یه‌كه‌م سێ خالی له گروپه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.