خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ڕایگه‌یاند كه له هاوینی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاری ڕاهێنه‌رایه‌تی و سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت
مۆرینیۆ له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بێین سپۆرت گوتی، دوو مانگ و نیوه له ڕاهێنه‌رایه‌تی دووركهوتوومهتهوهو ئێستاش هه‌ست ناكه‌م له پشوودام به‌ڵكو خۆم ئامادهدهكهم بۆ ئه‌ركی داهاتووم
مۆرینیۆ ڕوونیشیكرده‌وه كه له حوزه‌یرانی داهاتوودا ده‌بێته ڕاهێنه‌ری یانه‌یه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكات، گوتیشی، تا ئێستا سێ تا چوار ئۆفه‌رم ڕه‌تكردۆته‌وه
ڕاهێنه‌ره پۆرتوگالیه‌كه ڕه‌تیشیكرده‌وه ئه‌ركی ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك وه‌ربگرێت
جێگای باسه مۆرینیۆ له هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌می پارساڵ له ڕاهێنه‌رایه‌تی مانچسته‌ریونایتد دوورخرایه‌وه‌و له‌و كاته‌وه ڕاهێنه‌ری هیچ یانه‌یه‌ك نیه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.