Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 16:43

پارتی و یه‌کێتی: ده‌ستمان به‌ گفتوگۆی جددی و به‌رهه‌مدار کردووه‌

راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شییان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوكرده‌وه‌  
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..

راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی وه‌فدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوو شاندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ 24-3- 2019 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو ئه‌نجام درا.

هه‌روه‌كو له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رابردوودا رامانگه‌یاندبوو، ده‌ستمان به‌ گفتوگۆی جدی و به‌رهه‌مدار كردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی كه‌ له‌نێوان هه‌ردوولا ئیمزا كرا.

ئه‌مڕۆش له‌ ورده‌كاریی كاری هاوبه‌ش هه‌نگاوی باش نران و، بڕیاردرا له‌م هه‌فه‌ته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ ئه‌نجامبدرێت، هه‌ردوولا ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دانووستاندن و گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن.

داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.