Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:41

فیلیپ کراینۆڤیچی سڕبی سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ستان سیلاس ڤاڤرینکای سویسری تۆمارکرد

له‌پاله‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى ماسته‌رزی مه‌یامی ئه‌مه‌ریكی
کوردستان TV
100%


یاریزانی سڕبی فیلیپ كراینۆڤیچ گه‌یشته‌ قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌یامی ئه‌مه‌ریكی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان

 له‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، كراینۆڤیچ به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ستان سیلاس ڤاڤرینكای سویسری برده‌وه، یاریه‌كه‌ ڕكابه‌ریه‌كی توندی له‌ نێوان هه‌ردوو یاریزان به‌خۆوه‌ بینی كه‌ دوو كاتژمێرو چل خوله‌ك به‌رده‌وام بوو

 ‌ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش پێنج حه‌وت، شه‌ش دوو، حه‌وت شه‌ش بو‌و، له‌ قۆناغی سێیه‌میشدا، كراینۆڤیچ ڕووبه‌ڕووی سویسریه‌كی دیكه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش ڕۆجێر فیدرێری پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان و خاوه‌نی سێ نازناوی پاڵه‌وانێتی مه‌یامیه‌
 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.