ئاسایشی سۆران دهستگیركردنی ژن و پیاوێكی راگهیاند، كە ویستویانە ماددەی ھۆشبەر بێنە ناو ھەرێمی كوردستان.
له راگهیهندراوێكی نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران هاتووه، دەسگیرکردنی ئافرەتێک و پیاوێک بەبڕی (255)گرام مادەی هۆشبەر لەجۆری شیشە.
بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سۆران / هۆبەى بازگەکان، توانیان 2 کەس کە یەکێکیان ئافرەت بوو دەستگیر بکەن کە خەڵکى دەرەوەى سنوورى سۆران بوون و بە نیاز بوون بێن بۆ سەنتەرى قەزاى سۆران.
دواى دەستگیر کردن و پشکنینى ئۆتۆمبێلەکەیان توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕى 255 دووسەد و پەنجا وپێنج گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى شیشە و لە لێکۆلینەوەکان دانیان بەوە نا کە ئالوودەى ماددەى هۆشبەرن و بە نیاز بوون کە ئەم بڕە ماددە هۆشبەرە لە سۆران بلاو بکەنەوە.
دواى تەواو بوونى لێکۆلینەوەکان تۆمەتباران ڕەوانەى بەردەم بەڕێز دادوەرى لێکۆڵێنەوە کران بۆ وەرگرتنى سزاى یاسایى خۆیان.
دارشتنهوهی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.