له‌ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ندین راپۆرت له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی بڵاوكرایه‌وه، كه هه‌ندێكیان ئاماژه‌یان به برینداربوونی ده‌كرد له جه‌نگه‌كاندا، به‌شێكی تریشیان ڕایانده‌گه‌یاند كه به‌غدادی كوژراوه، به‌ڵام هیچ له‌و ڕاپۆرتانه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
دوای له‌ناوچوونی گروپی تیرۆرستی داعش له دواین مۆڵگه‌ی خۆی له سوریا، زۆر پرسیار ده‌رباره‌ی چاره‌نوس و شوێنی خۆ حه‌شاردانی ئه‌بوو به‌كر به‌غدادی ده‌كرێت.
به‌غدادی بۆ دواینجار له‌ساڵی 2014 دا ده‌ركه‌وت، كه ئه‌و كاته داعش ناوچه‌یه‌كی فراوانی له‌عیراق و موسڵ كۆنترۆڵكردبوو، كه زیاتر له 7 ملیۆن كه‌س له‌و ناوچانه ده‌ژیان، به‌ڵام ئێستا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه ناوی ته‌واوی(ئیبراهیم عواد موحه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌لبدری)ه، یه‌كێكه له داواكراوانی جیهان، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه، كه سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی جیهانی دژی داعش ده‌كات.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له راپۆرته‌كانیدا ئاشكرایان كردووه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه‌ی پێشتر هێنده‌ی رووبه‌ری به‌ریتانیای له‌ژێر ده‌ستدا بوون ئێستا له ئه‌شكه‌وته‌كانی ناوچه گوندنشینه‌كانی سوریا خۆی حه‌شارداوه.
له راپۆرته‌كاندا هاتووه، ئه‌و خه‌لیفه‌یه‌ی كه چاره‌نوسی 7 ملیۆن كه‌سی له سوریا و عیراق به‌ده‌ست بوو، ئێستا خه‌لیفه‌ی چه‌ند چه‌كدارێكی په‌رته‌وازه‌ییه بۆ چه‌ند گروپێكی په‌رته‌وازه له شانه‌ی نهێنی بچوكبوونه‌ته‌وه كه خودی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش نازانن خه‌لیفه‌كه‌یان له كوێیه.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پاداشتی 25 ملیۆن دۆلاری تەرخانكردووە بۆ هەر كەسێك لەدەستگیركردنی بەغدادی تەمەن 47 ساڵ هاوكاری بكات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ده‌وترێت به‌غدادی چه‌ندین جار هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته‌سه‌ر و زۆربه‌ی جاریش رزگاری بووه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌كجار بریندار بووه.
له راپۆرتێكی، ئاژانسی فرانس پرێس ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه به‌غدادی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی هه‌یه، هاوكات باس له ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی و لایه‌نگرانی به‌غدادی ده‌كات كه به "شه‌به‌ح" ناوی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌س نازانێت له‌كوێ خۆی حه‌شار ده‌دات.
ئەبوبەكر بەغدادی كە پشتیوانەكانی بە تارمایی ناوی دەبەن، پێشتر لە چەند هێرشێكی ئاسمانی رزگاریبووە و تەنیا یەك جار برینداربووە.
فرانس پرێس له‌زاری هیشام هاشمی، پسپۆڕی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان ئاشكرایكردوه كه خه‌لیفه‌كه‌ی داعش ته‌نها به سێ كه‌س ده‌وره دراوه، یه‌كێكیان برایه‌تی به‌ناوی جومعه كه له‌خۆی گه‌وره‌تری، ئه‌وی دیكه‌ش پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌یه‌تی كه له هه‌مانكاتیشدا شۆفێرێتی به‌ناوی عه‌بدوله‌تیف جبوری كه له‌منداڵییه‌وه یه‌كتر ده‌ناسن، كه‌سی سێیه‌میش نامه‌به‌ره‌كه‌ی به‌غدادییه به‌ناوی سعود ئه‌لكوردی.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه هه‌موو ئه‌م كه‌سانه له ناوچه‌ی گوندنشین و بیابانه‌كانی سه‌رسنوری نێوان سوریا و عیراق خۆیان حه‌شارداوه.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.