Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 05:01

 زیاتر لە 200 ژن و منداڵی کوردی ئێزدی له‌ باغۆز رزگارکراون

لە رۆژانی داهاتوودا ده‌گەڕێندرێنەوە ناو کەسوکاریان
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنی جەزیرە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی باغۆزدا دەیان کچ و ژن و منداڵی کوردی ئێزدی رزگارکران و دەشڵێت، هەموویان دەگەڕێندرێنەوە نێو کەسوکاریان.

دوای زیاتر لە 40 رۆژ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی باغۆز، هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارۆچکەیان راگەیاند.

تەنیا لە ماوەی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکەدا زیاتر لە 200 ژن و منداڵی کوردی ئێزدی رزگارکراون و ژمارەیەکیان لە رێگەی ماڵی ئێزدییانەوە بۆ هه‌رێمى کوردستان گەڕێندراونەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا ئەوانی دیکەش بگەڕێندرێنەوە ناو کەسوکاریان. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.