رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە، كه ئاوی پیس بیست هێندەی گوللـە و جەنگ لە کۆمەڵگاکاندا مەترسی بۆسەر ژیانی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ هەیە.
رێکخراوەکە داتاو زانیاری 16 وڵاتی کردوەتە بنەمای توێژینەوەکانی کە ماوەیەکی زۆرە بەدەست جەنگ و کاولکاریەوە دەناڵێنن و دواتر بەراوردی رێژەی مردنی بەهۆکاری پیسبونی ئاو کردوە و تێیدا دەرکەوتوە، كه ئاوی پیس بۆ منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ سێ هێندەی ژینگەیەکی پڕ توندوتیژی مەترسیدارترە.
لەمبارەیەوە هێنریتا فۆر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونسێف لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە به رۆژنامهى "گاردیان"ی بریتانی، رایگەیاندوه، رۆژی هەینی رابردوو 22 ی ئازار، كە رۆژی جیهانی ئاوە، ئەنجامەکانی توێژینەوەکەیان بەهەموو جیهان راگەیاندوە كە پێویستە پرسی پاکوخاوێنی و دابینکردنی ئاوی پاک وەک بابەتێکی پەیوەندیدار بەمافی مرۆڤ نەك وەك بابەتێکی دیکەی ئاسایی سەیربکرێت، دەشڵێت ئەوەی رونە ئەوەیە "منداڵان زیاتر بە ئاوی پیس دەمرن وەک لە گوللـە".
بەپێی راپۆرتەکە، ساڵانە زیاتر لە 72 هەزار منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ بەهۆی سکچونەوە گیان لەدەستدەدەن وهۆکارەکەی ئاوی پیسە، بەڵام تەنها 34 هەزار منداڵ بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە بە گوللـە گیان لەدەستدەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.