Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 14:05

رۆیته‌رز: دوو فڕۆکه‌ی پڕ له‌ سه‌ربازی رووسیی و ده‌یان تۆن که‌لوپه‌ل له‌ ڤه‌نزوێلا نیشتنه‌وه‌

یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌كان ڤاسیلی تانكشكرۆڤ سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزی زه‌مینیی رووسیای هه‌ڵگرتووه‌
کوردستان TV
100%

هاوكات له‌گه‌ڵ پته‌وتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان نیكۆڵاس مادۆرۆ و مۆسكۆ، دوو فڕۆكه‌ی هێزی ئاسمانیی رووسیا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسیی رووسیی و نزیكه‌ی 100 سه‌ربازی ئه‌م وڵاته‌ و به‌ ده‌یان تۆن كه‌لوپه‌لیان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ ڤه‌نزوێلا.

ئاژانسی رۆیته‌رز شه‌وی رابردوو رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رۆژی هه‌ینیی دوو فڕۆكه‌ی رووسیی له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌م وڵاته‌وه‌ به‌ره‌و كاراكاسی پایته‌ختی ڤه‌نزوێلا رۆیشتوون و یه‌كێك له‌و فڕۆكانه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كاراكاسی جێهێشتووه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌كان ڤاسیلی تانكشكرۆڤ سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزی زه‌مینیی رووسیا و گروپێك له‌ سه‌ربازانی ئه‌م وڵاته‌ی هه‌ڵگرتووه‌ و فڕۆكه‌كه‌ی دیكه‌ش 35 تۆن كه‌لوپه‌لی بردووه‌ به‌ره‌و كاراكاس.

رۆیشتنی سه‌ربازانی رووسیی بۆ ڤه‌نزوێلا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مریكا خوان گوایدۆ به‌فه‌رمیی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا ده‌ناسێت و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نیكۆڵاس مادۆرۆیه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.