ییسڕائیل ماتز بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل ده‌ڵێت دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه واته ئه‌مڕۆ 25ـی مارس له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل فه‌رمانی به‌فه‌رمیی ناسینی ده‌سه‌ڵاتی ئیسڕائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان واژۆ ده‌كات.
ترامپ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیبووی: دوای 52 ساڵ كاتی ئه‌وه هاتووه كه ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی ئیسڕائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان به‌فه‌رمیی بناسین كه ئه‌م ناوچه‌یه شوێنێكی ستراتیژییه بۆ سه‌قامگیریی ئیسڕائیل و ناوچه‌كه‌ش.
هه‌رچه‌نده كه ترامپ هیچ واده‌یه‌كی بۆ واژۆكردنی ئه‌م فه‌رمانه رانه‌گه‌یاندبوو، به‌ڵام رۆژنامه‌كانی ئیسڕائیل هه‌ر ئه‌وسا گریمانه‌ی به‌هێزیان ئه‌وه بوو كه ترامپ له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی ناتانیاهۆ بۆ واشنتن فه‌رمانه‌كه واژۆ ده‌كات، ئه‌وه بوو كه لێدوانه‌كه‌ی بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا ئه‌مه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
ترامپ له‌كاتێكدا به‌نیازه ئه‌م فه‌رمانه واژۆ بكات كه له دوای لێدوانه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ناوبراو چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌كه و جیهان كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره هه‌بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.