حكومه‌تی ئه‌مریكا رۆژی رابردوو گرێبه‌ستێكی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میرنشینی عه‌ممان واژۆ كرد كه به‌مشێوه‌یه واشنتن له رێگه‌ی به‌نده‌ره ستراتیژییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه ده‌ستی فراونتر ده‌بێت بۆ چالاكیی له كه‌نداوی باشووری ئێران‌دا.
ئه‌م گرێبه‌سته رێگه به واشنتن ده‌دات تا له بواره‌كانی سه‌ربازیی و بازرگانیی و ئه‌منیدا به‌نده‌ره‌كانی ئه‌م وڵاته به‌كار بهێنێت و به‌مشێوه هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریكا ده‌توانێ له كه‌نداو ده‌ستی كراوه‌تربێت.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عه‌ممان له‌مباره‌وه‌یه به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاندووه كه تیایدا هاتووه: ئه‌م گرێبه‌سته نوێیه له چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتیی هه‌ردووك وڵاته بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكارییه ئه‌منییه‌كانی واژۆكراوی نێوانیان و چالاكیی ئه‌مریكا له به‌نده‌ره‌كانی " دۆقم " و " سولاله ".
به‌ڕای شاره‌زایان ئه‌م گرێبه‌سته له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكا نیگه‌رانی په‌ره‌سه‌ندنی پڕۆگرامی موشه‌كیی ئێرانه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.