له‌میانی یاریه‌كانی پاڵاوتن بۆ گه‌یشتن به‌یۆرۆی2020 هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هۆله‌ندا به‌ده‌ست هێنا كاتێ به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی براوه‌بوو
له‌گێمی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا توانی له‌خوله‌كی پانزه له‌رێی یاریزان لیرۆ سانی گۆڵی پێشكه‌وتن تۆماربكات، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه ئه‌ڵمانیا ئاستی باشتربوو تا له‌خوله‌كی سی و چوار سیرج گانبری گۆڵی دووه‌میشی بۆ مانشافت تۆماركرد‌و هۆڵه‌ندیه‌كانی بێ ده‌نگ كرد، له‌ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م هۆله‌نده‌یه‌كان توانیان به‌واژوو یاریزان لیگیت دی ماتیس گۆلی یه‌كه‌م تۆمار بكه‌ن
دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه هۆله‌ندا گوشارێكی زۆری خستبوه سه‌ر گۆڵی ئه‌ڵمانیا ئه‌مجاره‌یان ممفیس دیبای له‌خوله‌كی شه‌ست و سێی گۆلی دووه‌م و یه‌كسان بوونی بۆ هۆله‌ندا تۆماركرده‌وه، هۆله‌ندا چاوی له‌تۆماركردنی گۆلی بردنه‌وه‌بوو، به‌ڵام له‌دوا خوله‌كی یاریه‌كه له‌هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه نیكۆ ئۆلز گۆلی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا تۆماركرد،
به‌مجۆره ئه‌ڵمانیا له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ له‌هۆله‌ندای میوانداری برده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.