له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی گرووپه‌كانی پاڵاوتنهكنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای2020 له گرووپی نۆیه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی كازاخستان میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای كرد، یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی رووسیا به‌كۆتاهات به‌چوار گۆلی بێ وه‌ڵام
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی نۆزده دینیس چێرچیڤ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ رووسیای میوان به‌ده‌ست هێنا، له‌كۆتا خوله‌كی ئه‌و گێمه دینیس چێرچیڤ توانی گۆلی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆماركرد، به‌مجۆره گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆلی خاوێن به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م گوشاره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی په‌نجاو دوو ئه‌رتیم دزیوبا گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی له‌یاریه‌كه به‌ده‌ست هێنا
هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا كۆنترۆلی ته‌واوی جموجۆڵه‌كانی نێو یاریگایان كردبوو تا له‌خوله‌كی شه‌ست و دوو ئهبزال بیسیكیۆڤ به‌هه‌ڵه گۆلێكی له‌خۆیان تۆماركرد‌و رووسیا بووه خاوه‌ن گۆلی چواره‌م
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌چوار گۆ\لی خاوێن به‌قازانجی هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.