Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 05:53

بەتۆمەتی دزینی 60 هه‌زار دۆلار پۆلیس که‌سێک دەستگیر دەکات

پاره‌كه‌ له‌ نێو ئۆتۆمبێلێك ده‌بێت له‌به‌ر ده‌رگاى خاوه‌ن ماڵه‌كه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردودا و لەگەڕەکێکی قەزای کەلار هاوڵاتیەک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی و لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان بڕی 6 دەفتەردۆلاری لێ دزرابوو، دوای تۆمارکردنی سکاڵای ئەوهاوڵاتییە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەو بەدواداچوون کرد.

دوای وەرگرتنی زانیاری ورد مەفرەزەکانی 104ی کەلار لەنێو بازاڕی شار تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد و پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەئێستادا ڕەوانەی بەشی نەهێشتی تاوانی گەرمیان کراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە و بەپێی مادەی 446 بەبڕیاری دادوەر بەندکراوە.

سه‌رچاوه‌: پۆلیسی گه‌رمیان

دارشتنه‌وه‌ی: شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.