لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌بای سلێمانى چه‌ند ڕێنماییهكى بڵاوكرده‌وه بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌مه‌ترسیه‌كانی كاره‌با له‌كاتى بارانبارین و لافاودا
كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت، له‌كاتى بارانباریندا مه‌ترسیی تۆڕه‌كانى كاره‌با زیاتر ده‌بێت، بۆیه پێویسته له‌كاتى بارانباریندا له ستونى كاره‌با و تۆڕه‌كانى دوربكه‌وینه‌وه و ئه‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه په‌یره‌و بكه‌ین.
- دووركه‌وتنه‌وه له ستوونى كاره‌با و محاویله و كه‌لوپه‌له كاره‌باییه‌كان و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌كاتی بارانباریندا.
- له‌كاتی هاتنه ژووره‌وه‌ی ئاو بۆ ناو ماڵه‌كان له‌كاتی باران باریندا، پێویسته ته‌زووی كاره‌با له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه (بۆرد) بكوژێنرێته‌وه، دواتر ماڵه‌كه پاك بكه‌ره‌وه.
- نابێت رێگه بدرێت مناڵان بچنه ده‌ره‌وه یاری بكه‌ن و لهستونهكانى كاره‌با نزیك ببنه‌وه.
-له‌كاتی ته‌ڕبوونی ئامێره كاره‌باییه‌كان، نابێت به‌كاربهێنرێت تا چاك ده‌كرێته‌وه.
-له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئاو‌و كاره‌با، پێویسته بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه، لم یان ئاگرگوژێنه به‌كار بهێنرێت نه‌ك ئاو.
-پێویسته كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی (أسعافات أولیه) له‌هه‌موو ماڵێكدا هه‌بێت و كه‌سێكیش له‌ئه‌ندامانی خێزان ئاشنابێت به‌كاره‌كانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی.
-كاتێك كه‌سێك تووشی به‌ركه‌وتنی ته‌زووی كاره‌با ده‌بێت، پێویسته ئه‌و كه‌سه به‌پارچه‌یه‌ك پلاستیك یاخود ته‌خته رزگاربكرێت.
سه‌رچاوه: كاره‌باى سلێمانى
دارشتنهوهى: شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.