له لێدوانی بۆ سه‌نته‌ری میدیای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت كۆتایی داعش له سوریا له‌رووی چه‌كداریه‌وه به‌مانای كۆتایی ئه‌و چه‌كدارانه نایه‌ت به یه‌كجاری
راشیده‌گه‌یه‌نێت جگه له‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر ئاستی جیهان كار بۆ له‌ناوبردنیان بكرێت، هاوكات پێویسته له عێراق هه‌ماهه‌نگی له نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ رووبهڕووبهڕووبونهوهی ئه‌و چه‌كدارانه هه‌بێت.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به سه‌نته‌ری میدیای راگه‌یاند: راسته داعش له سوریا نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و چه‌كدارانه كۆتاییان نایه‌ت، چونكه داعش رێكخراوێكی جیهانیه و به‌دوو ئاراسته كارده‌كات، یه‌كیان چه‌كداری و ئه‌ویتریشیان فكرییه.
وتیشی: ئه‌گه‌رچی له كۆتایی ساڵی 2017 كۆتایی داعش له عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام ده‌بینین جموجۆڵی ئه‌و چه‌كدارانه هه‌رماوه و چالاكیه‌كانیان به‌رده‌وامه، بۆیه راسته داعش له‌ڕووی چه‌كدارییه‌وه لاوازبووه ، به‌ڵام له‌ڕووی فكره‌وه ده‌مێنێ و پێویسته له‌سه‌ر ئاستی جیهان كار بۆ نه‌هێشتنی بكرێت.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له كوردستان و عێراقیش پێویسته هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی دیكه‌ی عیراق بكرێت بۆ رێگاگرتن له چالاكیه‌كانی داعش و رێگایان پێنه‌درێ سوود له بۆشاییه‌كان وه‌ربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.