پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ڕاسپاردنی سه‌رۆكی حكومه‌تى هةريَمى كوردستان له كاتی دیاریكراودا ئه‌نجام ده‌درێ
ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت خۆی ڕایده‌گه‌ێنێت، له‌م مانگه دوو كۆبونه‌وه‌ی زۆر سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌نجام دران، راسته رێك نه‌كه‌وتین به‌ڵام باش له یه‌كتری تێگه‌یشتووین.
ئاراس حه‌سۆ میرخان راشیدهگهێنێت له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئێستا هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه پارتی چه‌ند به په‌رۆشه بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی سیاسی له كوردستان ، بۆیه پارتییه‌كان ده‌بێت دڵیان گه‌وره بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ند نییه به‌م كۆبونه‌وانه‌ی ئه‌نجامدران، پڕۆسه‌ی سیاسی چیتر بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك دوا ناكه‌وێت.
ئاراس حه‌سۆ میرخان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پارتی ڕێز له هه‌موو لایه‌نێك ده‌گرێت به‌ڵام رێزی مه‌زنی پارتی بۆ ده‌نگده‌رانی كوردستانه و ئه‌م حكومه‌ته ئه‌وان چۆنییان ویستووه وا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها راشیدهگهێنێت ، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ڕاسپاردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت له كاتی دیاریكراودا ئه‌نجام ده‌درێ و تا ئه‌و كات له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بین تا ڕێك بكه‌وین به‌ڵام حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو ڕێككه‌وتنێك و ڕێكنهكهوتنێك بۆ پارتی گرنگتره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.