Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 13:30

فه‌ره‌نسا چالاکییه‌کانى کۆمپانیاى هێلى ئاسمانى ماهانى ئێرانى له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وروپا قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز
فه‌ره‌نسا چالاكییه‌كانى كۆمپانیاى هێلى ئاسمانى ماهانى ئێرانى له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وروپا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ى ئازارى 2019، سێ به‌رپرسى فه‌ره‌نسى رایانگه‌یاند: فه‌ره‌نسا مۆڵه‌تى كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى ئێران ( ماهان ئایر ) بۆ چالاكییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وروپا پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌.

دوو سه‌رچاوه‌ى دبلوماسى گوتویانه‌ ئه‌م بڕیاره‌ هاوشێوه‌ى بڕیاره‌كه‌ى وڵاتى ئه‌ڵمانیایه‌ كه‌ له‌ مانگى كانوونى دووه‌م بڕیاردرا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى ماهانى ئێرانى ئامراز و كارمه‌ندانى سه‌ربازى بۆ سوریا و ناوچه‌كانى دیكه‌ى جه‌نگ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌گوازێته‌وه‌.

هاوكات به‌رپرسێك له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: "هێلى ئاسمانى ماهان له‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو 1ى نیسانى 2019، چیتر ناتوانێت خاكى فه‌ره‌نسا بۆ چالاكییه‌كانى به‌كاربێنێت".

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.