ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی ئارسین ڤینگه‌ری ته‌مه‌ن 69 ساڵ ستایشی وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌كات له‌مه‌ڕ میوانداریكردنی جامی جیهانی 2022
له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی لێژنه‌ی باڵای له‌ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ڤینگه‌ر رایگه‌یاند قه‌ته‌ر بچووكترین وڵاته میوانداری جامی جیهانی ده‌كات، بۆیه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره كه میوانانی جامی جیهانی له‌یه‌ك شوێن ده‌مێننه‌وه بۆ بینی یاریه‌كانی جامی جیهانی، ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌كێشه‌ی گه‌شتی درێژ‌و دووری یاریگاكان و ماندووبوون دوربكه‌ونه‌وه
له‌وه‌ڵامی پرسیاری پلان و فێركردن و ڕاهێنان له‌وڵاتی قه‌ته‌ر ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاماژه‌ی بۆكرد له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئاستی تۆپی پێی گۆرانكاری و پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، قه‌ته‌ر له‌سه‌ر ئاستی خوار ته‌مه‌نی نۆزده ساڵان براوه‌ی نازناوی جامی ئاسیای دووهه‌زارو چوارده‌بوو، هه‌روه‌ها براوه‌ی نازناوی جامی ئاسیای دووهه‌زارو هه‌ژده بوو كه له‌ولاتی ئیمارات به‌رێوه‌چوو
ڤینگه‌ری ته‌مه‌ن 69 ساڵان له‌ماویه بیست و دوو ساڵ كاری ڕأهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌رسناڵ براوه‌ی 10 نازناو بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.