به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى كرد و ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- به نووسراوى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان لقى دهۆك به ژماره 7 له رێكه‌وتى 2019/3/12، (حاجى عه‌لى حاجى) له شوێنى (به‌هزاد چاوشین) له لێژنه‌ى فێرگه‌كانى تۆپی پێی كوردستان ده‌ستنیشانكرا.
2- له یارى نێوان چۆمان و سیروانى نوێ له گه‌ڕى سێیه‌مى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، به هۆى هه‌ڕه‌شه و وتنى قسه‌ى ناشیرین له لایه‌ن یاریزانى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى چۆمان (عیسا محه‌ممه‌دئه‌مین) به سه‌رپه‌رشتیارى و ناوبژیوانانى یارییه‌كه، بڕیاردرا به:
• به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوبراو نه‌كرێت، چونكه هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌كى له یانه‌ى چۆمان نییه.
• راگرتنى ناوبراو بۆ سێ یارى له هه‌ر یانه‌یه‌ك یارى بكات، ئه‌م سزایه‌ش له رۆژى ده‌ستپێكردنى خوله‌كان ده‌ست پێده‌كات.
3- له‌سه‌ر پێشنیارى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى كوردستان (ئه‌رسه‌لان جه‌لال)، هه‌ر یاریزانێكى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌كانى كوردستان، ئه‌گه‌ر هاتوو له یه‌ك یارى له تیپى پێشكه‌وتووان یارى كردبێت، ده‌توانێت بگهڕێتهوهى تیپى لاوان و له خولى نایابى لاوانى كوردستان یارى بكات، ئه‌مه‌یش بۆ زیاتر ره‌خساندنى ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌م یاریزانانه و ستافى هونه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى كوردستان سوودمهندبن.
4- له‌سه‌ر پێشنیارى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى كوردستان (ئه‌رسه‌لان جه‌لال)، به‌رێز (شڤان حاجى) وه‌ك یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى كوردستان ده‌ستنیشانكرا.
5- له یارى نێوان مه‌خموور و زانكۆى جیهان له خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان، به هۆى ده‌ركردنى یاریده‌ده‌رى پزیشكى یانه‌ى مه‌خموور (سه‌فین یوسف) بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، پێویسته له‌سه‌ر یانه‌ى مه‌خموور بڕى پاره‌كه راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكات.
6- بانگهێشتكردنى سه‌رپه‌رشتیارى یارى و ناوبژیوانى یارى نێوان بروسك و خه‌بات له خولى پلهدووى كوردستان، بۆ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى یه‌كێتییه‌كه‌مان له رۆژى شه‌ممه 2019/3/30.
• (نامیق خدر) سه‌رپه‌رشتیارى یارى.
• (ئه‌یمه‌ن حوسێن) ناوبژیوانى یارى.
7- به گه‌ڕانه‌وه بۆ گرته ڤیدیۆییهكانى یارى نێوان خاك و سۆران له خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان، به هۆى ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى و تف كردنى له یاریزانى تیپى به‌رامبه‌ر، له لایه‌ن یاریزانى یانه‌ى خاك (حسام ا‌لدین هاشم) ژماره 7 بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• راگرتنى ناوبراو بۆ ماوه‌ى سێ مانگ له هه‌ر یانه‌یه‌ك یارى بكات، ئه‌م سزایه له رۆژى ده‌ستپێكردنى خوله‌كان ده‌ست پێده‌كات.
8- به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى، داوا له سه‌رجه‌م یانه سه‌ركه‌وتووه‌كانى قۆناغى كۆتایی خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 2019/3/30 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ نوێنه‌ریان له باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بێت.
9- پێشنیاره‌كانى لێژنه‌ى فێرگه‌كانى تۆپی پێی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه په‌سند كرا:
• دواین كات بۆ وه‌رگرتنى لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات) رۆژى دووشه‌ممه 2019/4/1 ده‌بێت.
• یاری گرووپه‌كانى (هه‌ولێر، دهۆك، راپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و كه‌ركووك) له رۆژى پێنجشه‌ممه 2019/4/4 ده‌ست پێده‌كات.
• یارییه‌كانى گرووپى سلێمانى له رۆژى چوارشه‌ممه 2019/4/10 ده‌ست پێده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.