Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 00:12

ڤیدیۆ.. پورتوگال و سربیا یەکسان بون و ڕۆناڵدۆش دووچاری پێکان هات

لە پاڵاوتنی یۆرۆی 2020
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جه‌وله‌ى دووه‌م له‌پاڵاوتنه‌كانى یۆرۆی 2020  ، شه‌وى رابردوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و سربیا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌


هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا له‌میوانداری كردنى  سربیا دووچاری یه‌كسان بوون هات به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا

گۆله‌كه‌ى سربیا له‌خوله‌كى 7 ى تایمی یه‌كه‌م به‌لێدانى سزا له‌لایه‌ن یاریزان تادیچ تۆمار كرا ، گۆلی به‌رامبه‌ر و یه‌كسانی پورتوگال له‌لایه‌ن دانیلۆ له‌هه‌مان تایمدا له‌خوله‌كى 42 تۆماركرا

له‌یاریه‌كه‌دا له‌دوای 30 خوله‌ك رۆناڵدۆ دووچاری پێكان هات و یاریگای جێهێشت 


به‌و یه‌كسان بوونه‌ش هه‌لبژارده‌ی پورتوگال  له‌ 2 یاریدا به‌2 خاڵ له‌پله‌ى سێیه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌له‌ى دووه‌م ده‌بیندرێت ، سڕبیاش به‌1 خاڵ له‌پله‌ى چواره‌مدایه‌ به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌كه‌كه‌ یه‌ك یاری  ئه‌نجامداوه‌


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.