دوو سه‌گ له جۆری بیتبول هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یان و ده‌یكوژن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ی میرۆر-ی بریتانی راگه‌یاندووه ، كه له شاری ئێرڤێنگ له ویلایه‌تی تكساس دوو سه‌گ هێرشیان كردۆته سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یان كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵانه به‌ناوی جۆهانا ڤیلافان.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: جۆهانا له‌گه‌ڵ دوو سه‌گه‌كه‌ی له نۆرینگه‌ی ڤێته‌رنه‌ری بووه و له‌پڕ سه‌گه‌كان كه له جۆری بیتبول –ن هێرشیان كردۆته سه‌ری.
ده‌شڵێت: له‌كاتی رووداوه‌كه پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و بینیویانه كه سه‌گه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه لاشه‌ی جۆهانا ده‌دڕێنن، بۆیه پۆلیس ناچاربووه ته‌قه له سه‌گه‌كان بكات.
به‌پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌كه، دواتر ئافره‌ته‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستداوه و پۆلیسیش دۆسییه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌كه كردۆته‌وه.
سه‌گی جۆری بیتبول به‌وه‌ناسراون كه توندوتیژن و مه‌ترسییان بۆ سه‌ر خه‌ڵك هه‌یه، بۆیه هه‌ندێك وڵات رێگا ناده‌ن ئه‌م جۆره سه‌گانه له‌نێو ماڵ به‌خێو بكرێن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی/ رزگار
سه‌رچاوه / پێگه‌ی ئه‌لجدید
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.