مایهسیری بریتیە لە هەوكردن و ئەستور بوونی خوێنهێنەر لە بەشی خوارەوەو كۆتایی دەرچەی كۆم ، زۆرجار نەخۆشیەكی ترسناك نیە بەڵام پێویستە چارەسەر بكرێت و فەرامۆش نەكرێت.
نیشانەكانەكانی ئەم نەخۆشیە :
- قەبزی زۆر و پیسایی ڕەق.
- دەرچوونی خوێن لە كۆمەوە.
- بوونی ئازار لە كۆمدا.
- ئەستوربوونی دەرچەی كۆم.
هۆكارەكانی تووشبوون بەم نەخۆشیە :
1. زۆردانیشتن یاخوود زۆر بەپێوە وەستان دەبێتە هۆی مایەسیری.
2. هەندێكجار حاڵەتی سكچوونی زۆر مایەسیری دروست دەكات.
3. هۆكاری بۆماوەیی لە باوانەوە ، ئەگەر ئەم حاڵەتە لە باواندا هەبوو ئەگەری گواستنەوەو توشبون بۆ وەچەكان هەیە.
4. قەڵەوی زۆ .
5. قەبزی زۆر یاخوود ڕاگرتنی پیسایی و درەنگ چوونە سەر ئاو دەبێتە هۆی تووشبوون.
6. هەندێكجار رێجیمی خۆراك بەشێوازی هەڵە هۆكارە.
چارەسەری مایەسیری:
- ڕۆژانە خواردنەوەی 8 بۆ 10 پەرداخ ئا .
- خواردنی سەرەكی دەبێت سەوزەو میوە بێت.
- ئەگەر قەلەَوی هەبوو دەبێت خۆت لاواز بكەیتەوە.
- وەرگرتنی دەرمانی تایبەت لای پسپۆر.
سهرچاوه - تەندروستی سلێمانی
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.