Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:14

به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێک له‌ ده‌ریای ئیجه‌ سێ ئافره‌ت و منداڵێکی ساوا گیانیان له‌ده‌ستدا

كه‌سێكیش بێ سه‌روشوێنه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك له‌ ده‌ریای ئیجه‌، كه‌ كۆچبه‌رانی نایاسایی به‌ مه‌به‌ستی په‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ دوورگه‌ی میدیللی یۆنان هه‌ڵگرتبوو ، سێ ئافره‌ت و منداڵێكی ساوا گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكیش بێ سه‌روشوێن بوو.

به‌له‌مه‌كه‌ 15 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو كه‌ هاووڵاتی ئێران و ئه‌فغانستان بوون و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ چوونه‌ ده‌ریاوه‌ به‌هۆكارێك كه‌ هێشتا دیار نییه‌ ژێرئاوكه‌وتووه‌.

دواتر تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ته‌رمی چوار كه‌س له‌ سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌ كه‌ سێ ئافره‌ت و منداڵێكی ساوا بوون و گه‌ڕانیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی یه‌كێكی دیكه‌یان درێژه‌ی هه‌یه‌ كه‌ بێ سه‌روشوێنه‌، هاوكات 10 كه‌سی دیكه‌ش رزگاركراون.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ/ رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.