لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ده‌ستگیر كردنى 27 تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند
ێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 27 تۆمەتبار دەستگیردەكەن
پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەدرێژەی كار‌و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە فەرمانی گرتنیان لەدادگاكانەوە بۆ دەرچووە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 27 تۆمەتبار دەستگیردەكەن.
بەمشێوەیە:
تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەستابو بەتەقەكردن. دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین زانیاری‌یان پێگەیشت كە كەسێك لەگەڕەكی تاسڵوجەو لەناو ئۆتۆمبێلەكەیەوە تەقەدەكات، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین بازگەیەكیان لەشوێنی مەبەست دانا‌و توانییان تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 21ی چەك ڕاگیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتودا.
راشیدهگهیهنن چوار تۆمەتباری دیکە دەستگیركران بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی.
پۆلیس ده‌ستگیر كردنى 16 تۆمەتباری تر راده‌گه‌ێنێت كه بەپێی ماددەی 548 لەیاسای زیادەڕەویی كە زیادەڕەوییان كردۆتە سەر موڵك و ماڵی گشتی.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه 6 تۆمەتباری تر دەستگیركران بەپێی چەند ماددە یەك لەیاسای سزادانی عیراقی.
لهكۆتادا پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت كه لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.