داك و دانیال دوو راوچین له ئوسترالیا له كاتى پشووى كۆتایى هه‌فته به مه‌به‌ستى راوكردن له كه‌نار رووبارێك راوه ماسى ده‌كه‌ن له پڕ یه‌كێكیان هه‌ست ده‌كات كه ماسییه‌كى گه‌وره به قولابه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵده‌واسرێت و هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات له رووباره‌كه ده‌ریبهێنێت، هاوڕێكه‌ى ده‌ست به تۆماركردنى راوكردنه‌كه ده‌كات به كامێرا و رێنمایى ده‌دات ده‌ڵێ خێرا وه‌ره دواوه تا ماسییه‌كه ده‌ربهێنیت به‌ڵام له پڕ ده‌بینن تیمساحێكى گه‌وره به دواى ماسییه‌كه‌وه له رووباره‌كه دێته ده‌رو به په‌له ماسییه‌كه ده‌خوات.
داك و دانیال رایانگه‌یاند: تیمساحه‌كه گه‌وره بوو نزیكه‌ى 4 مه‌تر ده‌بوو، له ترسا سه‌ركه‌وتینه دره‌ختێك و ته‌ماشاى تیمساحه‌كه‌مان كرد تا بڕوات و هه‌وڵى راوكردنه‌كه‌مان به فیڕۆ چوو.
سه‌رچاوه / سپوتنیك
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.