Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 13:34

 ژه‌نه‌راڵ جۆن ده‌بلیو رایمۆند بۆ پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی بۆشایی ئاسمان کاندیدکرا

تواناكانی له‌سه‌ر ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگی هێزه‌ جیهانییه‌كان چڕده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ ناوی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی فه‌رمانده‌یی بۆشایی ئاسمان پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران كرد.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ،  فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی بۆشایی ئاسمانی سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا، جۆن ده‌بلیو رایمۆندی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی بۆشایی ئاسمان كه‌ بڕیاره‌ دابمه‌زرێندرێت كاندید كرد. له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی پێنتاگۆندا له‌وباره‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت، رایمۆند ده‌بێته‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی بۆشایی ئاسمان و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كانی بۆشایی ئاسمان به‌ڕێوه‌ده‌بات، هه‌روه‌ها تواناكانی له‌سه‌ر ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگی هێزه‌ جیهانییه‌كان چڕده‌كاته‌وه‌.

راشگه‌یه‌ندراوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، رایمۆند وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی بۆشایی ئاسمان په‌سه‌ند بكه‌ن، ناوبراو وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی بۆشایی ئاسمانی سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكاش به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.