Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 13:59

له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا پێنج که‌س له‌ ستۆکھۆڵم برینداربوون

له‌ ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی
کوردستان TV
100%

به‌یانی ئه‌مڕۆ27-3-2019 ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌ھێز له‌ ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی له‌ رۆژئاوای شاری ستۆكھۆڵم، پایته‌ختی سوید روویداو و له‌ ئاكامدا پێنج كه‌س برینداربوون.

پۆلیسی سوید ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی فالینگبای روویداوه‌ و له‌ ئاكامدا، پێنج كه‌س برینداربوون .

هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانی به‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و باڵه‌خانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا، گه‌یاندووه‌.

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش پۆلیسی سوید ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌و تا ئێستاش هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

وه‌رگێڕان  و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.