Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 13:48

نه‌رویج رێگا به‌ پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ به‌ هاووڵاتییانی بیانی ده‌داته‌وه‌

له‌ 1ی كانوونی دووه‌می 2020
کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی نه‌رویج رایگه‌یاند یاسای پێدانی دوو ره‌گه‌زنامه‌ كار پێده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ٢٠٠٦ه‌وه‌ هه‌ڵیان گرتووه‌ و له‌ ١ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ه‌وه‌ رێگه‌ به‌ پێدانی دوو ره‌گه‌زنامه‌ ده‌ده‌ن.

ماڵپه‌ری فه‌رمی حكوومه‌تی نه‌رویج رایگه‌یاند له‌ ١ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ه‌وه‌ دان به‌ مافی ئه‌وانه‌دا ده‌نێن كه‌ داواكارییان بۆ پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی نه‌رویجی پێشكه‌ش كردووه‌. ئه‌وانه‌یش ده‌توانن سوودمه‌ندبن كه‌ پێشتریش روویان له‌و وڵاته‌ كردووه‌.

مه‌رجی پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی نه‌رویجی بۆ هه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌یه‌ به‌ تێكڕایی ١٠ ساڵ له‌و وڵاته‌ بژی. هه‌ر منداڵێك له‌ هه‌ر كوێیه‌كی جیهان له‌دایك ببێت ئه‌گه‌ر دایك یاخود باوكی ره‌گه‌زنامه‌ی نه‌رویجی هه‌بێت ده‌تواندرێت ره‌گه‌زنامه‌ی نه‌رویجی بۆ ده‌ربهێندرێت.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌نادۆڵۆ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.