له حاڵه‌تێكی پزیشكی زۆر ده‌گمه‌ندا ئافره‌تێك دووانه‌یه‌كی له دوو پیاوی جیاوازدا ده‌بێت و رووداوه‌كه‌ش دوای پشكنینی دی ئێن ئه‌ی ئاشكرا ده‌بێت.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مێل) ئافره‌تێكی چینی دووانه‌یه‌كی كوڕی ده‌بێت، دوای ئاشكرا بوونیشی دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه خیانه‌تی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه‌و هاوكات په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه‌دا هه‌بووه.
رووداوه‌كه كاتێك ئاشكرا بووه كه دوو هاوسه‌ره‌كه بۆ تۆماركردنی دووانهكهیان سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی سه‌ر به‌پۆلیسیان كردووه‌و له‌وێ داوایان لێكردوون كه پشكنینی دی ئێن ئه‌ی بۆ دووانه‌كه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه دووانه‌كه كوڕی ئه‌وانن.
پێشتر پیاوه‌كه گومانی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه‌یه‌كێك له دووانه‌كان به‌و ناچێت، بۆیه كاتێك پشكنینه‌كه‌ی وه‌رگرتۆته‌وه، گومانه‌كه‌ی بۆته راستی كه یه‌كێكیان كوڕی ئه‌و نییه.
پیاوه‌كه كاتێك به راستی رووداوه‌كه‌ی زانیوه، زۆر تووڕه بووه‌و رووبه‌رووی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆته‌وه كه سه‌ره‌تا دانی به‌وه‌دا نه‌ده‌نا كه په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا هه‌بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.