لەسەر دەستپێکردنەوەی سەرمووچە و پلە بەرزکردنەوە، سهرچاوهیهك رایگهیاند، پرسی دەست پێكردنەوەی سەرمووچە و پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران كە ماوەی چەند ساڵێكە ڕاگیراوە لەلایەن حكوومەتەوە تاوتوێ دەكرێ.
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان راگهیاندووه: دەسەڵاتی دەستپێکردنەوەی سەرمووچە و پلە بەرزکردنەوە لە ئەستۆی ئەنجومەنی وەزیرانە، چونکە هەر ئەوان بە بڕیار رایانگەیانگرتوو.
سەرچاوەیەکه ئاماژهی بهوهش كردووه پرسی سەرمووچە و دەست پێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە داهاتوویەكی نزیك دەست پێ دەكاتەوە.
لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بەهۆی بەرپابوونی شەڕی داعش و دروستبوونی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستا پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و سەرمووچە ڕاگیراوە و ئێستا بەشێكی زۆر لە فەرمانبەران چاوەڕوانی بڕی كردنەوەی پلە بەرزكردنەوە دەكەن.
داڕشتنهوهی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.