Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 14:16

کۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستکاری پارتی و یه‌کێتی به‌رده‌وامه‌

لەسەر پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت
کوردستان TV
#7
100%


شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی لەسەر پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت دەستیپێكرد.

شاندى دانوستانکارى پارتى بریتین لە كەمال كەركوكی، عەلی حسێن، كاكەمین نەجار، هێمن هەرامی ، عەلی عەونی،  فرسەت سۆفی، دڵشاد شەهاب.

شاندى دانوستانکارى یەكێتیش لە عیماد ئەحمەد ، لەتیف شێخ عومەر، ڕەفعەت عەبدوڵا،  شاڵاو كۆسرەت، لاهور شێخ جەنگی پێکهاتوون.

پێشتر بڕیاربوو كۆبوونەوە پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاتژمێر دووئەنجام بدرێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتژمێر چوار دواخرا.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.