ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیتالیا ئاشكرایانكردوه له مێركاتۆی هاوینه‌دا، هه‌ردوو یانه‌ی یۆڤنتۆس و ریال مه‌رید سنورێك بۆ ئه‌و دۆخه‌ی نێوانیان داده‌نێن كه له‌وه‌ته‌ی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیزی یانه ئیتاڵیه‌كه له‌نێوان هه‌ردوو یانه هاتۆته ئاراوه
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی توتو سپۆرت بڵاویكرده‌وه، میرالیم پیانیچی بۆسنی و یاریزانی یانه‌ی یۆڤنتۆس له میركاتۆی هاوینه‌دا په‌یوه‌ندی به‌ریزی یانه‌ی شاهانه ده‌كات
هه‌مان رۆژنامه ئاماژه‌ی بهوهشكردوه كه پیانیچ بژارده‌یه‌كی به‌هێزی یانه‌ی ریال مه‌دریده‌و ئه‌سته‌مه خانمه‌پیره‌كه بڕی هه‌شتاوشه‌ش ملیۆن یۆرۆی ڕیال بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ره‌تبكاته‌وه
ڕۆژنامه‌كه دووپاتیكردۆته‌وه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی پیانیچ بۆ ریزی ریال مه‌درید ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستیكی جیاوازه كه پێویسته یۆڤنتۆس له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی له پیانیچ تۆنی كرۆز بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری ڕاهێنه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.