له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی خولی تۆپی پێی توركیا بۆ یاریزانانی خوار ته‌مه‌نی چوارده ساڵ، یاریزانێكی یانه‌ی گه‌لاته سه‌رای له‌ناو ناوچه‌ی سزای تیپی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌وێته خواره‌وه‌و ناوبژیوان ده‌ستبه‌جێ فیكه‌ی لێدانی سزا لێده‌دات
هه‌رچه‌ند تیپی ركابه‌ر له‌م بریاره‌ی ناوبژیوان ناڕازی بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه پێویستی به لێدانی سزا نه‌ده‌كرد، به‌ڵام بیكناز مازبیكۆڤی ته‌مه‌ن سێزده ساڵ و كاپتنی تیپی گه‌ڵاته‌سه‌رای به گیانێكی به‌رزی وه‌رزشی مامه‌ڵه‌ی كرد‌و لێدانه سزاكه‌ی به ته‌نیشت ستوونی گۆڵه‌وه ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه كرد
له یاریه‌كه‌دا تیپی گه‌لاته سه‌رای توانی به‌سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریه‌كه بێت و له كاتی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و لێدانه سزایه‌ش تیپه‌كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.