به‌پێى هه‌واڵێكى سى ئێن ئێن، دوێنێ چوارشه‌ممه 27ى ئازارى 2019، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له كۆشكى سپى شان به شان له‌گه‌ڵ فابیانا رۆسالیز خێزانى خۆان گوایدۆ سه‌رۆكى ئۆپۆزیسیۆنى ڤه‌نزویلا به په‌یامنێرانى راگه‌یاند: پێویسته روسیا له وڵاتى ڤه‌نزویلا بچێته ده‌ره‌وه و بڕوات.
هاوكات له وه‌ڵامى پرسیارى په‌یامنێرێك ده‌رباره‌ى ئاخۆ ئه‌مریكا ئاماده‌یه بچێته نێو خاكى ڤه‌نزوێلا تا روسیا بكاته ده‌ره‌وه، تره‌مپ چه‌ند جارێك وتى هه‌موو بژارده‌كان له‌سه‌ر مێزن و كراوه‌ن و هه‌روه‌ها وتیشى مۆسكۆ ئاگادارى هه‌ڵوێستى ئه‌مریكایه.
لێدوانه‌كه‌ى ترمپ دواى ئه‌وه دێت كه له هه‌فته‌ى ڕابردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا 100 سه‌رباز و 35 تۆن هاوكارى و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى بۆ پشتیوانى ڕژێمه‌كه‌ى نیكۆلاس مادورۆى سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا نارد.
فابیانا رۆسالیز خێزانى سه‌رۆكى ئۆپۆزیسیۆنى وڵاتى ڤه‌نزوێلا له دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا مایك پێنس رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له ڤه‌نزویلا یا ئازادى یا دكتاتۆریه‌ت هه‌بێت، ژیان یا مردن، هه‌روه‌ها وتیشى ئه‌وانه‌ى كه نرخى ئه‌و رقه ده‌ده‌نه‌وه منداڵه‌كانن و خه‌ڵكى سڤیلن، منداڵه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كان به‌بێ كاره‌با و دابینكردنى خزمه‌تگوزارى پزیشكى پێویست و بێ خۆراكى خۆیان داوه به ده‌سته‌وه و ده‌مرن.
هاوكات مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا بوونى فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانى روسیا به ده‌ستدرێژى ده‌زانێت، هه‌روه‌ها بانگه‌وازى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند و وتى: ئێمه ئه‌مڕۆ داوا له روسیا ده‌كه‌ین بێته پاڵ هه‌موو وڵاتانى جیهان تا پشتگیرى و هاوكارییه‌كان بۆ مادورۆ ببڕن و هاوكاربن تا ئازادى بۆ ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێته‌وه له ژێر ده‌ستى خوان گوایدۆ.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.