ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، له‌م ھه‌فته‌یه‌دا رێكاره‌كان ته‌واو ده‌كرێن و له رۆژانی داھاتوودا ده‌ست به خه‌رجكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كرێت.
ناسر ھه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاند: ناردنی مووچه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له لایه‌ن به‌غداوه ھیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی نییه و ته‌نھا ھه‌ندێك رێكاری ته‌كنیكی ماون، چونكه من خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كردووه و ئه‌ویش باسی له‌وه كرد، كه له‌م ھه‌فته‌یه‌دا رێكاره‌كان ته‌واو ده‌كرێن و له رۆژانی داھاتوودا ده‌ست به خه‌رجكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كرێت.
گوتیشی: به‌پێی یاسای بودجه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق له مانگی یه‌كه‌وه مووچه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه بكات، كه ده‌كاته مووچه‌ی سێ مانگ.
دارِشتنهوهی /رزگار
سه‌رچاوه / kdp
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.