چاو ناسكترین ئه‌ندامه له له‌شی مرۆڤ و زۆر له‌ئێمه كاتیك شتێك یان ته‌نێکی بێگانه ده‌چێته ناو چاومان، بۆ نمونه ( تۆز و خۆڵ یان زینده‌وه‌ری بچووك ) به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی هاوین و ڕۆژه ڕه‌شه‌باو خۆڵ بارینه‌کاندا یه‌كسه‌ر ده‌ست ده‌كەین به‌گوشین و خوراندنی چاومان.
ئەمەش كارێكی هەڵەیە چونكە ئه‌و خوران و ده‌ست لێدانه وا ده‌كات شته‌كه زیاتر بچیته ناو قولایی چاوه‌كه‌و لە ئەنجامیشدا هاتنه ده‌ره‌وه‌ی زه‌حمه‌ت ده‌بێ، له هه‌مان کاتدا ئه‌زیه‌ت به چاوه‌که ده‌گه‌یەنێت و ده‌بێته هۆی هەستیاری و سوربونه‌وه.
بۆیه باشترین كارێك كە بكرێت لەم حاڵەتانەدا ئەوەیە په‌یره‌وی ئه‌م ڕێنمایی و خاڵانه بكەین ئەویش بۆ سەلامەتی و تەندروستی چاوه‌کانمان:
1. به هیج جۆریك ده‌ست له‌چاوت مه‌ده.
2. چاوت قه‌بات بكه تا ماوه‌یه‌ك مه‌یكه‌وه تاكو حاڵەتی دەردانی فرمێسك زیاد ده‌كات، چونكە فرمێسكه‌كه جا‌و ئه‌شواته‌وه و شته‌كه فرئ ئه‌داته ده‌ره‌وه.
3. دوای ئه‌وه راسته‌و خۆ چاوه‌كانت بشۆ به‌ئاوی خاوێن.
4.باشتر وایە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی چاو بكرێت، لەو كاتەی حاڵەتەكە بەو هەنگاوانەی سەرەوە چارەسەر نابێت.
سه‌رچاوه- تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ی - شوان عزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.