پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به كه‌شناسی جیهان پێشبینی كردووه كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی ره‌مه‌زان فێنك ده‌بێت و له كۆتایی مانگه‌كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته 34 تا 39 پله‌ی گه‌رمی.
پێگه‌ی Accuweatheئه‌مریكی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وای جیهانی، پێشبینی كردووه كه پله‌كانی گه‌رما له مانگی ره‌مه‌زان بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت..
هه‌ولێر: له نێوان 28 پله‌ی گه‌رمی تا 38 پله‌ی گه‌رمی .
دهۆك: 25 پله‌ی گه‌رمی تا 35 پله‌ی گه‌رمی .
كه‌ركوك: 29 پله‌ی گه‌رمی تا 39 پله‌ی گه‌رمی .
سلێمانی: 24 پله‌ی گه‌رمی تا 34 پله‌ی گه‌رمی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پێشبینشی كردووه له‌دووه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان، له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نمه بارانێك ببارێت.
باره‌گای پێگه‌ی Accuweatheتایبه‌ت به كهشو هه‌وا له شاری ( ستایت كۆڵدج) ه ، له ویلایه‌تی بنسیلفانیا له ئه‌مریكا ، له‌لایه‌ن جۆڵ مایرز له ساڵی 1962 دامه‌زراوه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
سه‌رچاوه / Accuweathe
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.