سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 31ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌مه رێكه‌وتی 2019/3/30، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ/ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه (سێیه‌م)ی مادده (18) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (3)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، له كاتژمێر (3)ی پاش نیوه‌رۆ رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 30/3/2019 دا، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.