مقدەم سیامەند حەسەن - ئەفسەری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆان به كوردستان تیڤى راگهیاند: لەڕۆژانی پشووی نەورۆزدا لە ئۆپراسیۆنێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران دەستی بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە چەكی بێ مۆڵەت و دراوی ساختەدا گرت.
لەو هەڵمەتەدا 420 دەمانچەو 80 كارتۆن فیشەك و 5 چەكی تاپڕو كەرستەی یەدەگ كە بەمەبەستی بازرگانی كردن لە سنوورەكانەوە هاتبوونە نێو هەرێمی كوردستان.
لەبەشێكی دیكەی هەڵمەتەكەدا ئاسایشی سۆران دەستی بەسەر ژماریەك دراوی عیراقی و دۆلاری ئەمریكیدا گرت، هەر لەو ئۆپراسییۆنەدا دوو تۆمهتبار بە زیاتر لە یەك كیلۆ هیرۆیینهوه دەستگیر كران و هەموو ئەو تۆمەتبارانەش دراونەتە دادگا و بەپێی یاسا سزا دەدرێن.
كوردستان تیڤى: ههژار عهلى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.