Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 14:16

کۆچەر بیرکار: دەبێت تاک خۆى هەوڵى گەورە بدات بۆ داهێنان و پێشکەوتن

کۆچەر بیرکار سەردانى وەزارەتى پەروەردەى کرد
کوردستان TV
#7
100%


کۆچەر بیرکار سەردانى وەزارەتى پەروەردەی کرد و رایگه‌یاند: لەگەڵ سەرۆک بارزانى و کاک نێچیرڤان بارزانى كۆبوومه‌ته‌وه‌ و پشتوانى پڕۆژە و کارەکانیان کردووم.

ئەمڕۆ پێنچ شەممە پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار براوەى خەڵاتى فیڵدز سەردانى وەزارەتى پەروەردەیان کرد هاوڕا لەگەڵ دکتۆر ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین، لەلایەن دکتۆر پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردە و ڕاوێژکاران  د.ئەحمەد قەرەنى و مامۆستا بورهان ئەرگوشى و بەرێوەبەرى گشتى خوێندنى بنەڕەتى پێشوازییان لێ کرا.

کۆچەر بیرکار باسى سەردانەکەى خۆى بۆ هەرێم کرد و گوتى  لەگەڵ سەرۆک بارزانى و کاک نێچیرڤان بارزانى کۆبووەتەوە و  پشتوانى پڕۆژە و کارەکانیان کردووم.

کۆچەر بیرکار باسى گرنگى ڕۆڵى حکومەت کردو گوتى: ڕاستە دەبێت حکومەت پشتگیرى تاکەکان بێت، بەڵام دەبێت تاک خۆى هەوڵى گەورە بدات بۆ داهێنان و پێشکەوتن.

وەزیرى پەروەردە سەرەراى بەخێرهاتنى کۆچەر بیرکار گوتى: جێگەى شانازى هەموو کوردێکى و ئێمە وەک وەزارەتى پەروەردە دڵخۆش دەبین جەنابتان هاوکارمان بن لە پڕۆژەى تایبەت بە ماتماتیک و بوونى قوتابیانى بەهرەمەند لە هەرێم نیشاندەرى خواستێکى گەورەى ئێمەیە لە پەروەردەکردنى تاکێکى سەرکەوتوو”.

هەر لەم چوارچێوەیەشدا بوو کە بڕیار لەسەر ئەنجامدانى دانیشتنێکى بەرفراوان لەگەڵ قوتابیان و مامۆستایانى وانەى بیرکارى لە ئایندەیەکى نزیک  درا.

شایەنی باسە پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار دوێنێ لە پایتەختى هەرێمى کوردستان و لە مەراسیمێکى گەورە و بە ئامادەبوونى سەرۆکوەزیرانى هەرێم و چەندین وەزیر و بەرپرس و مامۆستاى زانکۆ و خوێندکارانى زانکۆى سەلاحەدین و خەڵک، دکتۆراى شانازی بەخشرایە ئەم کوڕە کوردە کە مێدالیای فیدڵدزى بۆ بیرکارى پێ بەخشرا، خەڵاتێک کە هاوشێوەى خەڵاتى نۆبێڵە. ئەم خەڵاتە ساڵانە دەدرێتە یەک تا چوار کەسی خوار تەمەن 40 ساڵ کە شارەزای بواری بیرکارین و داهێنانی تێدا دەکەن.

کۆچەر بیرکار لە کاتى وەرگرتنى خەڵاتەکەى لە 1ى مانگى ئابی ساڵى ڕابردوو گوتى "ئەم خەڵاتەم پێشکەشە بە ٤٠ ملیۆن کورد.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.