له‌م باره‌یه‌وه كارزان عه‌بدولهادی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی سێ له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی گوتی: به سوپاسه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و وه‌زیری شاره‌وانی هه‌ولێر و پارێزگای هه‌ولێر كه بریاردرا بۆ دووباره قیرتاوكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر بچێته بوای جێبه‌جێكردن، قۆناقی یه‌كه‌م له شه‌قامی كۆیه به شه‌قامی شۆرش ده‌به‌ستێته‌وه، چووه بواری جێبه‌جێكردن.
له هه‌فته‌ی داهاتووش چاوه‌رێین كه‌شوهه‌وا له‌باربێت قۆناغی دووه‌م بچێته بواری جێبه‌جێكردن ئه‌ویش شه‌قامی شۆرش به شه‌قامی كۆیه ده‌به‌ستێته‌وه.
سه‌باره‌ت به تێچیووی گوژمه‌كه به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی سێ گوتی: بڕی 600 ملیۆن دیناری بۆی خه‌رجكراوه به هه‌ردوو قۆناغ، 33 هه‌زار مه‌تر مورهبعه هه‌ر قۆناغێكیان.
لێره‌وه داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م كه هاوكارمان بن هه‌روه‌كو چۆن له قۆناغی یه‌كه‌م هاوكارمان بوون، له قۆناعی دووه‌میش هاوكارمان بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بڕگه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی جێبه‌جێ بكه‌ین.
سه‌باره به پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی سێ گوتی: ئه‌و به‌شانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری بۆ نه‌چووه ئێمه وه‌كو به‌شی هونه‌ری سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌مان كردووه پشكنینمان بۆ كردووه كه خزمه‌تگوزاری پێویسته بۆ بكرێت لای خۆمانه‌وه به‌رزمان كردۆته‌وه بۆ سه‌رووی خۆمان چاوه‌ڕێن كه بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت بچێته بواری جێبه‌جێكردن.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.