بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ ده‌نگدان له‌باره‌ی پرسی چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌ورووپا كۆبێته‌وه و ده‌نگدانی له‌باره‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
تا ئێستا ترێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا نه‌یتوانیوه ده‌نگی په‌رله‌مان بۆ پشتگیریكردنی پڕۆژه‌ی بریكسیت به‌ده‌ست بێنێت.
هاوكات پێشنیاری كردووه گه‌ر په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ده‌نگ به پڕۆژه‌كه‌ی بدات ئه‌وا له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كشێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوو جاری دیكه هه‌مان پڕۆژه، له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه و ده‌نگی پێویستی نه‌هێناوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ بۆ جاری سێیه‌م پڕۆژه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كه به بریكسیت ناسراوه له په‌رله‌مان ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه كه ترێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران پاڵپشتی ده‌كات.
هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كێتی ئه‌وروپا، به هۆكاری نه‌گه‌یشتن به هیچ جۆره رێككه‌وتنێك له نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به پاشخستنی بریكسیت بۆ ماوه‌ی سێ مانگ.
به‌م پێیه ترێزا مه‌ی ته‌نها تاوه‌كو 22ی مانگی 5ی ئه‌مساڵ كاتی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌ورووپا.
هاوكات 12ی مانگی 4ی ئه‌مساڵ دوا ده‌رفه‌تی به‌ریتانیایه بۆ خسته‌ڕووی هه‌ر پێشنیارێكی نوێ به یه‌كێتی ئه‌رووپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.