فرانك ماكینزی له شوێنی جۆزێف ڤوتێل فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كاربوو.
له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونه‌كه‌دا كه پاتریك شاناهان سه‌رپه‌رشتیاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌بوو، فرانك ماكینزی وه‌ك فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنیدا كه هه‌موو توانای خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی به تایبه‌ت له سووریا و ئه‌فغانستان و وڵاتانی تری دنیا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا جۆزیف ڤوتێل رایگه‌یاند: له كاتێكدا داعش به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێ و دانوستاندنی ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵیبان هه‌یه، بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سووریا و ئه‌فغانستان تا ئێستاش كارێكی پێویسته و ناكرێ پشتگوێ بخرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ململانێكان كۆتاییان پێ بهێنرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌خێرایی نایه‌ته‌دی، به‌ڵكوو پێویسته به وردی و به متمانه و به‌ڵێنی ته‌واوه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان له ناوچه‌كه و هاوپه‌یمانه‌كانمان بپارێزین و له‌به‌رده‌م گه‌رده‌لوولی دوژمنان به‌جێیان نه‌هێڵێن.
جێی ئاماژه‌یه فرانك ماكینزی ته‌مه‌نی 63 ساڵه‌و له‌لایه‌ن دۆناڵد ته‌رمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه بۆ شوێنی جۆزێف ڤوتێل دیارییكراوه.
ناوبراو پێشتر به‌شداری له جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان كردووه و له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو فه‌رمانی دامه‌زراندنی له شوێنی جۆزێف ڤوتێل ده‌كرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ڤوتێل كاتی خانه‌نشینی هات، ماكینزی له ئاهه‌نگێكدا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێكخرابوو ده‌ستبه‌كاربوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.