Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:18

چوار سیناتۆری ئه‌مریکی پڕۆژه‌ یاسایه‌کیان دژی تورکیا ئاماده‌ کردووه‌

له‌باره‌ی راگرتنی راده‌ستكردنی فڕۆكه‌ی F35یه‌ به‌ توركیا
کوردستان TV
100%

چه‌ند سیناتۆرێكی ئه‌مریكی پڕۆژه‌ یاسایه‌كیان ئاماده‌ كردووه‌ له‌باره‌ی راگرتنی راده‌ستكردنی فڕۆكه‌ی F35 به‌ توركیا، له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ له‌ كۆنگرێس ده‌خه‌نه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

چوار سیناتۆری ئه‌مریكی پڕۆژه‌ یاسایه‌كیان دژی توركیا ئاماده‌ كردووه‌، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی F35 راده‌ستی توركیا نه‌كات، تا ئه‌و كاته‌ی توركیا په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ له‌ كڕینی مووشه‌كی به‌رگریی S400 له‌ رووسیا.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ ئه‌و چوار سیناتۆره‌ گوتوویانه‌ چۆن ده‌بێت هاوپه‌یمانێكی ناتۆ پشت له‌ ئه‌مریكا بكات و روو له‌ رووسیا بكات.

هه‌روه‌ها گوتوویانه‌ توركیا به‌ به‌های چەندین ملیار دۆلار زیان له‌ خۆی ده‌دات، ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ی F35 ی راده‌ست نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌ به‌رامبه‌ر مووشه‌كی به‌رگریی S400.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.