Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 15:44

په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ سێیه‌مین جار پڕۆژه‌ بڕیاری برێکسیتی ترێزا مه‌ی ره‌تکرده‌وه‌

ترێزا مه‌ی: ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ لێكه‌وته‌ی نه‌رێنیی بۆ وڵاته‌كه‌مان به‌دواوه‌ ده‌بێت
کوردستان TV
100%

رۆژی هه‌ینی بۆ سێیه‌م جار له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌نگدان كرا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ی ترێزای مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ ده‌رچوونی ئه‌م وڵاته‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا، كه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌وه‌ پڕۆژه‌ی ناوبراو له‌لایه‌ن په‌رله‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌.

پێشتر وادیاركرابوو كه‌ 29ـی ئازار واته‌ رۆژی رابردوو دوایین مۆڵه‌ت بێت بۆ ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا، به‌ڵام یه‌كێتییه‌كه‌ به‌ خستنه‌ڕووی چه‌ند پێشنیارێك ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ربڕیی كه‌ واده‌ی ده‌رچوونی ئه‌م وڵاته‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابكه‌وێت.

دوای ئه‌وه‌ی بۆ سێیه‌مجا ر په‌رله‌مان پڕۆژه‌كه‌ی ترێزا مه‌ی ره‌تكرده‌وه‌، ناوبراو وتی: زۆر به‌داخه‌وه‌م كه‌ پڕۆژه‌كه‌ ره‌تكرایه‌وه‌ و ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ لێكه‌وته‌ی نه‌رێنیی بۆ وڵاته‌كه‌مان به‌دواوه‌ ده‌بێت.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ سێیه‌مین خولی ده‌نگدان له‌سه‌ر برێكسیت 286 نوێنه‌ر ده‌نگیان ئه‌رێنیی بووه‌، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا 344 په‌رله‌مانتاریش ده‌نگی نه‌رێنیان داوه‌ به‌ پڕۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.