دوای مشتومڕی دوورودرێژ له‌نێوان دوو حزبی سه‌ره‌كیی ناو په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، دواجار به‌رلین بڕیاریدا كه بۆ ماوه‌ی 6 مانگی دیكه‌ش قه‌ده‌غه‌ی فرۆشی چه‌ك به سعوودییه به‌رده‌وامی هه‌بێت، هه‌ڵبه‌ت هاوكاریی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی سه‌ربازیی به‌ڕیتانیا و فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به سعوودییه به‌رده‌وامه.
دوو رۆژ دوای به‌شداریی ژان ئیۆ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیادا، له‌كاتێكدا كه ئه‌و داوای كرد قه‌ده‌غه‌ی فرۆشی چه‌ك له‌سه‌ر سعوودییه هه‌ڵگیرێت، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند تا 6 مانگی دیكه چه‌كوچۆڵ هه‌نارده‌ی سعوودییه ناكات، به‌ڵام بۆ رێگریی له زیانی هاوبه‌شه فه‌ڕه‌نسیی و به‌ڕیتانییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌نارده‌ی پارچه‌ی یه‌ده‌كی چه‌كوچۆڵی سه‌ربازیی بۆ سعوودییه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوانیان.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌ڵمانیا له بارودۆخێكدا دراوه كه سعوودییه داواكاریی كڕینی 5 ژێرده‌ریایی و 25 به‌له‌می تیژڕه‌و به به‌های 12 میلیار یۆرۆی پێشكه‌شی ئه‌ڵمانیا كردبوو و لۆبییه‌كانی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی ئه‌م وڵاته بۆ كۆتاییهاتنی قه‌ده‌غه‌ی فرۆشی چه‌ك به ریاز گوشاریان ده‌خسته‌سه‌ر حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان.
به‌ڕای شاره‌زایانیش له ئه‌نجامی ئه‌و گوشارانه بوو كه حزبی ده‌سه‌ڵاتدار واته حزبی دیموكرات كریسیتان (حزبه‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركل) پێداگریی ده‌كرد له‌سه‌ر هه‌ڵگیرانی قه‌ده‌غه‌كه، به‌ڵام حزبی سۆشیال دیموكرات ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ ههڵگیرانیی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.