Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 15:51

جۆن بۆڵتن سه‌باره‌ت به‌ هه‌بوونی هه‌ر هێزێکی سه‌ربازیی بیانیی له‌ ڤه‌نزوێلا هۆشداریی ده‌دات

بۆڵتن: ئه‌مجۆره‌ كرداره‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاشتیی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ هه‌ژمار ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپیی رۆژی رابردوو له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرده‌وه‌ی نیكۆڵاس مادۆرۆ شه‌رمه‌زار ده‌كات  سه‌باره‌ت به‌ هێنانی  هێزی سه‌ربازیی رووسیا بۆناو وڵاته‌كه‌ی به‌ مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا.

بۆڵتن جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌: ئێمه‌ به‌ توندیی هۆشداریی ده‌ده‌ین سه‌باره‌ت به‌ جێگیربوونی هه‌رجۆره‌ هێزێكی سه‌ربازیی و دابه‌زاندنی هێز له‌ ڤه‌نزوێلا یان هه‌ر به‌شێكی دیكه‌ی نیوه‌ی باشووریی گۆی زه‌ویی، هه‌روه‌ها ئێمه‌ ئه‌مجۆره‌ كرداره‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاشتیی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ هه‌ژمار ده‌كه‌ین.

راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپیی زیاتر روونیكرده‌وه‌ و وتی: ئێمه‌ به‌رده‌وامیی ده‌ده‌ین به‌ پاراستن و پشتیوانیی له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانمان له‌ نیوه‌ی باشووریی گۆی زه‌ویی كه‌ ریشه‌ی هه‌یه‌ له‌ رێز گرتن له‌ چه‌مكه‌كانی وه‌ك ئازادیی و ئاسایش و سه‌ره‌وه‌ریی یاسادا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.